٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێ بارەگای داعش لە تەلەعفەر خاپوور کران

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر-KDP.info-کەمێک بەرلەئێستا سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تەلەعفەر پێیڕاگەیاندین کە، لەئاکامی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانان ٣ بارەگایی سەرەکی تیرۆریستانی داعش لە تەلەعفەر خاپوور کران؛ هەڵبەت سەرچاوەکە ئەوەیشی گوت کە ١٦ تیرۆریست کوژراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودۆخی قەزای تەڵەعفەر کە نەیویست ناوی ببرێت بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەناوچەی تەرمی و بەساتین سێبارەگای تیرۆریستانی داعش لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانەوە بەچڕی بۆردومان کراون.
سەرچاوەکە لەبارەی ئەو زیانانەی لەوێدا بە تیرۆریستان گەیشتوون دەڵێ، لە ئاکامی بۆردومانەکەدا سێبارەگای داعش خاپوورکراون، هەڵبەت بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەردەستی ئێمەن 16تیرۆریستی داعشان کوژراون.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار