شارەداری نیۆیۆرک جەژنی ڕەمەزان و قوربانیشی کردە پشووی فەرمی

ئەمەریکا -KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئێنبیسی نیوز)، بیل دی بلاسیۆ شارەداری نیۆیۆرک دوێنێ چوارشەممە بە مسڵمانانی نیۆیۆرکی ڕاگەیاندووە لەمەولا جەژنی ڕەمەزان و قوربانیش، دەکەنە پشووی فەرمی.
شارەداریی نیۆیۆرک گوتیشی: ئەوە هەنگاوێکی مێژووییە و، ڕێز لە هەموو ئایینێکی خەڵکی شارەکەمان دەگرین.
هەڵبەت جاران قوتابیانی مسڵمانانی نیۆریۆک دەبووایە لە ڕۆژانی جەژنیشدا دەوام بکەن، نزیکەی ساڵێک بوو کۆمەڵگەی مسڵمانانی نیۆیۆرک داوایەکی فەرمییان بەرز کردبوویەوە بۆ دانانی ئەو جەژنە ئایینیانە بە ڕۆژی پشوو بۆ قوتابخانەکان و دامەزراوەکانی تری شارەکە، تا دواجار شارەداری نیۆیۆرک پێی ڕازی بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئێنبیسی نیوز)، بیل دی بلاسیۆ شارەداری نیۆیۆرک دوێنێ چوارشەممە بە مسڵمانانی نیۆیۆرکی ڕاگەیاندووە لەمەولا جەژنی ڕەمەزان و قوربانیش، دەکەنە پشووی فەرمی.
شارەداریی نیۆیۆرک گوتیشی: ئەوە هەنگاوێکی مێژووییە و، ڕێز لە هەموو ئایینێکی خەڵکی شارەکەمان دەگرین.
جێی باسە مسڵمانانەکانی شاری نیۆیۆرک ٦٠٠هەزار تا ملیۆنە کەسێک دەبن؛ بە گوێرەی سەرژمێرییەکی ساڵی ٢٠٠٨، نزیکەی سەدهەزار قوتابی لە نیۆیۆرکدا مسڵمانن؛ کۆمەڵگەی مسڵمانانی نیۆیۆرک، سوپاسی (بیل دی بلاسیۆ) شارەداری نیۆیۆرکیان کرد و، بە کارێکی مێژوویییان لە قەڵەم دا.
و/ خالید ئەحمەد




