٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە باشیک 15 تیرۆریستی داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

باشیک -KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە باشیکەوە پێی ڕاگەیاندین پێشمەرگە لە پەرپەرچدانەوەی داعشدا، ١٩ تیرۆریستی لێ کوشتوونە.

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە لە بەری باشیکدا، چەکدارانی داعش لە گوندی کانوونە و قۆپان،  هێرشیان هێنا بۆ پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە دەمودەست لێیان هاتنەوە دەست و، هەر هیچ نەبێ، 15 تیرۆریستیان لێیان کوشت."
سەعید مەموزینی گوتیشی: "داعش لە سەربازگەی سەلامیە لە باشووری ڕۆڕژهەڵاتی مووسڵدا، 19 تیرۆریستی خۆیانی گوللەباران کردووە، ئاخر لە بەر پێشمەرگە هەڵاتبوون."
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار