٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاڵای كوردستان لەسەر نەخشەی وزەی ژاپۆنە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (ئومێد خۆشناو) سەرۆكی لیستی پارتیی لە پەرلەمانی كوردستان  ڕایگەیاند لە ژاپۆن،  ئاڵای  كوردستان لەسەر نەخشەی وزەی ئەو وڵاتەدا هەڵكراوە.
(ئومێد خۆشناو) سەرۆكی لیستی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی ئەو شاندە کوردەی چوونە بۆ بۆ ژاپۆن،  بە  ماڵپەری  فەرمیی  پارتیی  دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ژاپۆنییەكان سەرسامی كوردستان و هێزی پێشمەرگەن، چەندین بەرپرسی گەورەی ژاپۆنیمان بینیوە  هەموویان سەرسام بوون بە هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی پێشمەرگه و، خەڵكی كوردستان کە چۆن دەرەقەتی تاقمە تیرۆریستەکەی داعش هاتوونە."
ئومێد خۆشناو  گوتیشی: "ژاپۆنییەكانیش پێیان خۆشە نێوان كوردستان و ژاپۆن خۆشتر بکرێت؛ هەرێمی كوردستانی به نموونەیەكی دیموكراتیک دەزانن لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا و، خۆیسیان بە پشتیوانی هەەرێمی کوردستان دەزانن."
سەرۆكی لیستی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان  گوتیشی: "له ژاپۆندا دەچووینە سەردانی هەر دەزگایەک، لەبەر خاتری ئێمە ئاڵای کوردستانیان هەڵدەدا؛ لە هەمووی  گرنگتر لە دەزگایەكی گرنگی وزەدا، نەخشەیەکی گرنگیان هەڵواسیوە کە ئاڵای کوردستانیشی تیداا نەخش کراوە؛ دیارە سیاسەتی کوردستان لە پرسی نەوت و وزەدا، دەروازەی پاشەرۆژێکی گەشی بۆمان کردووەتەوە."
ئەوە چەند ڕۆژێكە شاندێكی هەرێمی كوردستان چوونەتە ژاپۆنە و، لەوێ چەند كۆبونەوەیەکی گرنگیان کردووە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار