٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسە گەندەڵەکانی عێراق، ترلیۆنە دینارێکیان ئاودیو کردووە!

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (حەیدەر فەوادی) ئەندامی لیژنە  دەستپاكییەکەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەرپرسێكی عێراقی ترلیۆنە دینارێك زیاتریشی لە عێراق ئاودیو کردووە.

(حەیدەر فەوادی) لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وای ڕاگەیاند: "وا دەستەی  دەستپاكی لە هەوڵداین بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكانی عێراق، بە تایبەت ئەو پارانەی  بە ناوی هەندێك لە بەرپرسی عێراقی  و خزمەكانیان لە بانكەنكانی جیهان تۆمار كراون. هەندێک بەرپرسیش پارەیان ئاودیو کردووە و، لە چوارقڕنە دنیادا، خانووبەرە و كۆمپانیایان پێ کڕیوە! زۆربەی پارەکەیان لە عێراقەوە ئاودیو کردووە بۆ لبنان."
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ڕوونیشی كردووەتەوە: "بڕی ئەو پارەیەی بەرپەرسە عێراقییەکان بە گەندەڵی ئاودیویان کردووە، ترلیۆنێك‌و14ملیۆن دینارە."
فەوادی  ناوی هیچ بەرپرسێکی نەدرکاند.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی دەزگاكانی بنبڕکردنی گەندەڵی، گەندڵی لە عێراقدا پیس ڕەگی داکوتاوە.
یەحیا سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار