سەرۆك بارزانی سەردانی سیاسەتمەداری ناوداری كورد مامۆستا عەزیز محەمەد دەكات

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی 3ـی 2015 لە شاری هەولێر سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) بە مەبەستی هەواڵپرسین و دیداری لەگەڵ كەسایەتی و سیاسەتمەداری ناوداری كوردستان و عێراق مامۆستا (عەزیز محەمەد) سەردانی ماڵی مامۆستا (عەزیز محەمەد)ـی كرد.
لەم سەردانەدا (سەرۆك بارزانی) وێڕای هەواڵپرسین، ڕۆڵی مامۆستا (عەزیز محەمەدی) لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان و عێراق لە قۆناغە جیاجیاكان بەرز نرخاند و هیوای تەندروستی و خۆشی بۆ خواست.




