داعش خەریکی کاولکردنی شارە شوێنەوارییەکەی نەمردووە

هەولێر-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ دەڵێ، ڕێکخراوە توندڕەوەکەی داعش، سەرقاڵی کاولکردنی شارێکی شوێنەوارییە لە خوار مووسڵەوە؛ شارەکە هین سەردەمی ئاشوورییەکانە.
سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کاتی خۆی چەکدارنی ڕێکخراوە توندڕەوەکەی داعش، مۆزەخانەی مووسڵیان کاول کرد؛ وا ئێستایش خەریکی وێرانکردنی شارە شوێنەوارییەکەی خوار مووسڵەوەن، کە ٣٠ کیلۆمەتر لەوێوە دوورە. شارەکە وا لە نزیک شارەدێی نەمرووددا؛ نیوەیان تێک داوە و، باقییەکەیشی دەڕووخێنن. ئەو شارە سێهەزار ساڵ بەر لە حەزرەتی عیسا دامەزراوە. ئەویش هەر ناوی نەمروود بووە، کە بە نەمروودی کۆن ناسراوە."
ئەو شارە پەیکەری سەرکردەکانی ئاشووری لێ بووە؛ نموونە هەرە دیارەکەیان پەیکەری 'بانیپاڵ'ـە؛ بێجگە لەوە، زێڕ و زیو و، پارەی کۆن و، کۆنینەیشی لێیە.
هەژار مەموزینی




