٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکاییەکان پێویستە پێشمەرگە بناسن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-(هۆڵی ویلیەمس) ئامادەکار و پەیامنێری دەرەوەی (سی‌بی‌ئێس نیوز)، لە ڕاپۆرتێکیدا باسی پێشمەرگە و هێزە کوردەکانی کردووە کە ئازایانە شەڕ دەکەن و، دەڵێ هەقە هەموو دنیا و، خەڵکی ئەمەریکایش بیانناسن.

ویلیەمس بۆ ڕاپۆرتکردن و گێڕانەوەی چیرۆکی شەڕ، زۆر جار چووەتە جەرگەی شەڕی داعشان؛ (ویلیەمس) کە خۆی خەڵکی ئەمەریکایە کە سەرکردایەتیی هاوپەیمانان دەکات لە شەڕی داعشدا، پێی وایە گوناحە خەڵکی چیرۆکی ئازایەتیی پێشمەرگە نەزانن.
هۆڵی ویلیەمس گوتی: "خەڵکێک هەنە لەو عێراق و سووریایەدا، ژیانی خۆیانیان خستووەتە مەترسییەوە، شەڕی داعشان دەکەن؛ هەقە خەڵکی ئەمەریکا ئەو خەڵکەە بوێرە بناسن."
دیارە هۆڵی ویلیەمس لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ئامادەکار و پەیامنێری بەشی دەرەوەی کەناڵی (سی‌بی‌ئێس نیوز)ی ئەمەریکایە و، نووسینگەکەیشیان لە ئەستەمووڵدایە.  ئەو بە کارەکەی چیرۆکەکانی ئازایەتی و، خۆڕاگری پێشمەرگە  دەگەیێنێتە جیهان و، پێیان دەڵێت ئەو مرۆڤانە شیاوی ناسینن.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار