ڕزگارکردنی مووسڵ ئەوەندەی نەماوە، دوای تکریت سەرەیەتی

مووسڵ-KDP.info-(مەلا سالم شەبەک) نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، کە ھێزەکانی عێراق وا دوو بەشی 'تکریت'ـیان ئازاد کردووە و، کە بەشەکەی تریشیان ئازاد کرد، دەچن بۆ ئازادکردنی مووسڵ."
نوێنەری کۆتایی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە ھێزەکانی عێراق ھێرشیان کردووەتە سەر تیرۆرستانی داعش لە تکریت و، چاک چوونەتە پێشەوە و، دوو بەشیان لێ ئازاد کردووە؛ تا چەند ڕۆژی دی، بە تەواوەتی داعشی لێ دەردەکەن."
(مەلا سالم شەبەک) گوتیشی: "ئامادەکارییەکی تەواویش کراوە بۆ ئازادکردنی مووسڵ؛ پاش ئازادکردنی تکریت، دەچن بەرەو مووسڵ."
(مەلا سالم شەبەک) ڕوونیشی کردەوە، چاوەڕوان دەکرێت سەرتایی مانگی دابێتەوە، شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵیش هەڵگیرسێت و، لە تیرۆریستانی پاک بکەنەوە."
بڵند ئیبراھیم




