٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جانۆ: دەبێ زۆریان بۆ بهێنین پێش حەشدی‌شەعبی، پارەی پێشمەرگە بدرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (ڕێناس جانۆ) دەڵێ، حكوومەتی عێراق پارەی حەشدی‌شەعبی دەدات كە لەهیچ یاسایەكدا ناوی نییە! بەڵام هەقی هێزی پێشمەرگە نانێرێت کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە و، هەموو جیهان دانی پێدا هێناوە؛ دەبێ زۆرێکی وا بهێنین بۆ بەغدا، بەرلەوەی پارەی حەشدی‌شەعبی بدات، پارەی پێشمەرگە بنێرێت.
(رێناس جانۆ) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ناكرێت حكوومەتی عێراق ناردنی مووچەی پێشمەرگە ببەسێتەوە بە ڕێكکەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت.  من زۆر لام سەیرە كە حکوومەتی عێراق چۆن ئەو کۆڵە پارە دەدات بەو حەشدی‌شەعبییە نایاساییە، بەڵام پارەی لە پێشمەرگە بڕیوە کە سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەیە و، هەموو دنیا ددانی پێدا هێناوە؛ لێیان قبووڵ ناکەین و، دەبێت ئەوەندەیان زۆر بۆ بهێنین، بەر لە حەشدی‌شەعبی پارەی پێشمەرگە بنێرن."
(ڕێناس جانۆ) دەربارەی نەناردنی بوودجەی هەرێم، دەڵێت: "بەغدا سیاسەت و یاسای کردبویە بیانوو، بوودجەکە ببڕێت؛ بە گوێرەی ڕیكەوتنەکەی هەولێر و بەغدا، مەشیایە كێشە سیاسییەکە ببڕابایەتەوە، بەڵام بەغدا خۆی لێ دەدزێتەوە؛ كە پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق لە پەرلەمان پەسەند كرا، بیانووی یاسایشیان بە دەستەوە نەما، بەڵام بە داخەوە وا ماوەیەكی زۆرە بە بڕوبیانووی تر ناردنی بوودجەکە دوا دەخەن؛ ئەوەتا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تانەی لە ١٧ بەندی پڕۆژەیاسای بوودجە گرتووە! ئەو تانەلێگرتنەیش ئەوەندەی تر پەکی پڕۆژەیاساكە دەخات.
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار