داعش لە مووسڵ ٤٠ چەكداری خۆی گوللهباران كرد.. ٢٠ خانوویشیان تەقاندنەوە

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە شارەدێی بەرتلە تیرۆریستانی داعش ٢٠ خانوویان تەقاندنەوە و ٤٠ چەكداری خۆیشیان گوللەباران كردوون، هەروەها سێ ئافرەتیشیان بە مەبەستی جیهادی نیكاح ڕفاندووە و٢٢٠ كەسیشیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی مۆبایل دەستگیر كردووە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە شارەدێی بەرتلەی سەر بە قەزای قەرەقووش، تیرۆریستانی داعش ٢٠خانووی هاووڵاتیانی مەسیحی و شەبەكیان تەقاندەوە كە بەرەو هەرێمی كوردستان هەڵاتوون".
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، لە ناوچەی گۆگجەلیل تیرۆریستانی داعش سێ ئافرەتیان رفاندووە و بردوویانن ئەمەش بۆ مەبەستی جیهادی نیكاح.
(مەموزینی) ڕوونیشی كردەوە، لە ناوچەی بێجیی سەر بە شاری تكریت ١٥٠ تیرۆریست هەڵاتوون لە بەرەكانی جەنگدا ٤٠ تیرۆریست لەوانە دەستگیر كران و پاشان گوللەباران كراون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاند: "داعش هەر ئەمڕۆ٢٢٠ كەسیان لە مووسڵ دەستگیر كردووە بە هۆی ئەوەی موبایلیان لە شوێنە بەرزەكان بەكار هێناوە".
بڵند ئیبراهیم




