٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی عەونی: ڕاپەڕین شۆڕشێكی گەورەی كوردستان بوو.. پەیامێكی بە جیهان دا

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك -KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ڕاپەڕین شۆڕشێكی گەورەی كوردستان و قۆناخێكی گرینگی خەباتی نەتەوەی كورد بوو، كە  هەموو خەڵكی كوردستان بەشدارییان تێدا كرد، بۆیە پێویستە ئەو یادە ببێتە هەوێنی برایەتی و پێكەوەژیان لە نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان.

(عەلی عەونی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕاپەڕین خۆی لە خۆیدا شۆڕشێكی گەورەی كوردستان و قۆناخێكی گرنگی خەباتی نەتەوەی كورد بوو، كە  هەموو خەڵكی كوردستان بەشدارییان تێدا كرد، ڕاپەڕین دوورینەوەی هەموو ئەو ناخۆشیانە بوو كە خەڵكی كورستان لە ڕابردوودا قوربانیی بۆی داوە، راپەڕین بەرهەمی بەرەی كوردستانی بوو، ئێستایش بۆ ئەوەی خەبات و تێكۆشانی خەڵكی كوردستان بە فیڕۆ نەچێت، پێویستە حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان یەكگرتوو و یەكهەڵوێست بن".

(عەونی) گوتیشی: "هیوادارم ئەو یادە ببێتە هەوێنی برایەتی و پێكەوەژیان لە نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دووژمنان، ڕاپەڕین پەیامێكی بە وڵاتانی جیهان دا، كە میللەتی كورد كاتێك دەوەستێت كە بە هەموو هیوا و ئاواتەكانی خۆی دەگات، ڕژێمی پێشوو هیچ نەمابوو لەگەڵ كورددا نەیكات، ئێستایش داعش دەیەوێت ئەو ئەزموونەی خەڵكی كوردستانی تێدایە لەناو ببات، بەڵام بە هەوڵی نەزۆكانەی داعش و ئەوانی دیكەیش خەڵكی كوردستان دەست لە مافەكانی خۆی هەڵناگرێت، بەڵكە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ میللەتی كورد بەرەو ئاسۆی گەشتر و دەستكەوتی زیاتر هەنگاو دەنێت".
رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار