٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رەشنووسی بودجە چڕکراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەگوێرەی لێدوانی پەرلەمانتار (هێڤا حاجی میرخان) کە بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیشە، حکوومەت رەشنووسی بودجەی ئامادەکردووە؛ ئەوانیش بەتەواوی خۆیان ئامادە کردووە.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان (هیڤا حاجی میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ڕەشنووسی بودجە لەلایەن حكوومەت ئامادەکراوە؛ ئێمەیش بەتەواوی خۆمان ئامادەکردووە کە ئەمڕێگاچارەسەریانە چین کە ئەگەر بەغدا پارەی نەنارد بریتی بەغدا چییە؟ ئەگەر پارە هات چی بکرێت؟ هەڵبەت سەرچاوەداراییەکان و رێگاکانی دیکەیش هەن کە بە تەواوی خۆمان بۆی ئامادە کردووە و گشت پرسیار و وەڵامێک بۆ گشتحاڵەتەکان ئامادەکاری بۆ کراوە.
(هیڤا) دەشڵێت، هەوڵی جیددی هەیە کە بەزووی رەشنووسی بودجەی هەرێم تەواوبکرێت، بەگوێرەی بودجەی گشتیی عێراقی فیدڕاڵیش پشکی هەرێم لە بودجەدا ١٧%ـە، بەڵام تا ئێستا پشکی هەرێم لە بودجەدا رەوانە نەکراوە.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار