٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کەسکێ 30تیرۆریستی داعش کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

کەسکێ-KDP.info-بەرپرسێکی حزبی لە سنووری زومار پێی ڕاگەیاندین  لەئەنجامی بۆردومانی چڕی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەکەسکێ ، 30تیرۆریستی داعش کوژراون.

حەسەن خەڵۆ بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەسنووری شارەدێی زوممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ  یەکشەمە،  لەقۆڵی کەسکێ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانان بەچڕی بۆردومانی  مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان کرد و گورزێکی گورچکبڕیان لێ داون.
حەسەن خەڵۆ دەشڵێت، لەئاکامی بۆردومانی هێزەکانی پێشمەرگە 10تیرۆریستی داعش  کوژراون؛ هەڵبەت بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانیش 20تیرۆریستی دیکەی داعش کوژران.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار