داعش 25 لاشەی بۆ گەڕایەوە؛ دوو سەرکردەیشی لێ کوژرا

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی شاری مووسڵ ڕایگەیاند، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش، 25 لاشەی تیرۆریستانی بۆ گەڕایەوە مووسڵ و دوو سەرکردەی ناو شارەکەیشی لێ کوژرا.
سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کودستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا دێ، ڕەوشی داعش شڕتر دەبێ، ئەمڕۆ چوارشەممەیش زیاتر لە 25 لاشەی تیرۆریستانی بۆ گەڕایەوە نەخۆشخانەکانی مووسڵ، کە لە شەنگاڵ و باشیک و کەسکێدا بە دەستی پیشمەرگە کوژرابوون".
سەعید مەموزینی گوتیشی: "دوو گەورە تیروریستی داعشیش لە گەڕەکی حەیلتەیرانی مووسڵدا، بە بۆردومانی کوژران و، بە دەیانیشیان لێ بریندار بوون".
هەژار مەموزینی




