٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەینێ بەغدا پارەکەی نارد، مووچەی مانگی یەك دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەگوێرەی لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێ، کەینێ بەغدا پارەی بۆ هەرێم رەوانەکرد، ئەوا ئەودەم دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک.

(ئەحمەد عەبدوڕحمان) گوتەبێژی وەزارەتی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی كانوونی‌دووەمی 2015 چاوەورانی هاتنی بەشە بوودجەی كوردستان دەکەین لە بەغداوە؛ هەر کاتێ بگات، مووچە  دوا ناخەین و دابەشی دەکەین."
(ئەحمەد عەبدوڕحمان)، گوتیشی: "وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی یەك ئامادەیە، ئەوەندەیە چاوەڕوانی گەیشتنی بوودجە دەكەین لە بەغداوە."
وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ناردنی 250ملیار دیناری تر لە بەغداوە ڕوونكردنەوەی دا و گوتی: "جگە لە 250ملیار دینارەكەی حەفتەی ڕابردوو، هیچ پارەیەكی تر لە بەغداوە نەهاتووە، چاوەوڕانین بزانین كەی پارەی تر دەگات."
(ئەحمەد عەبدوڕحمان) ئاشكرای كرد بۆ دابەشكردنی مووچە، وەزارەتی دارایی هەموو تەقالایەك دەدات و بەردەامیش دەبێ.
یەحیا سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار