٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دەرەوەی ئیتالیا بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی گوتووە بەردەوام مەشق بە پێشمەرگە دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ئیتالیا -KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (ڕیلیف‌وێب) وەزیری دەرەوەی ئیتالیا وای بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان گوتووە: "لە ناوەڕاستی ئەم ئەمساڵی حازرییەوە ئیتالیا وڵاتێکی بنچینەیی هاوپەیمانان دەبێت لە ئاستی ڕابەرایەتیدا بۆ مەشقدادانی هێزەکانی ناوچەکە..بەردەوامیش مەشق بە پێشمەرگە دەکەن".

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە  پاولۆ جێنتی لۆنی وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لە کۆتایی کۆبوونەوە لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی)ـا گوتوویەتی: "ئیتالیا لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە وڵاتێکی بنچینەیی هاوپەیمانان دەبێت لە ئاستی ڕابەرایەتیدا بۆ مەشقدادادنی هێزەکانی ناوچەکە." جەختیشی کردووەتەوە کە ئیتالیا دەست لە هاوکاریکردنی مرۆیی و سەربازیی کوردستان هەڵناگرێت، بەردەوامیش مەشقدادادنی پێشمەرگەی دەبێت.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە وەزیری دەرەوەی ئیتالیا دەربارەی باروبووکردنی ئاوارەکان، گوتوویەتی: "بە ڕاستی ئەو هەموو ئاوارەیە بارێکی گرانن؛ ئیتالیا پێشتر لە پرۆژەیەکی ١٢ملیۆن‌یۆرۆییدا بەشداری کردوە بۆ دابینکردنی پێداویستیە بنەڕەتییەکان و پەرەپێدانی سیستەمی تەندروستی بۆیان. هەروەها هەندێک پڕۆژەی تریشمان بە دەستەوەیە بۆ دیانەکان و، ئێزدییەکان؛ بە تایبەتی بۆ خزمەتکردنی ئافرەتان و منداڵان."
شیاوی گوتنە نێچیرڤان بارزانی ئەو هەوڵانەی ئیتالیای بەرز نرخاندووە، سوپاسیشی کردوونە؛ بە تایبەت سوپاسی (ماتیۆ ڕێنز)ی کرد، کە لەم قەیرانەدا یەکەم سەرۆکوەزیرێکە سەردانی کوردستانی کردبێت.
و/ خالید ئەحمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار