٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا سبەینێ ٥٠٠ملیۆن دۆلار لە تورکیا دەگاتە ھەرێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.infoـ (مەدینە شەرنەخی) ئەندامی لیژنە داراییەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، تا سبەینێ ٥٠٠ملیۆن دۆلار لە تورکیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان و، حەفتەی دابێ مووچە مانگی یەکی پێ دەدرێ.

(مەدینە شەرنەخی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ تا سبەی ئەو ٥٠٠ملیۆن دۆلارەی ھەرێم لە تورکیای قەرز کردووە، بگاتە ھەرێمی کوردستان، کە مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی پێ دەدرێت".
(مەدینە شەرنەخی) گوتیشی، ھەرکە پارە گەیشیت، مووچەی مانگی یەک دەدرێت؛ دیارە بەغدا هێشتا ھیچ بڕە پارەیەکی نەناردووە و، باسیشی هەر نییە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار