٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کێشەی جووتیاران چارە دەکرێت.. هەوڵ دەدرێت ئاوی هەرێم بە فیڕۆ نەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.infoـ(بەشار مشیر) ئەندامی لیژنە كشتوكاڵەکەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای کرد کە، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵدا کۆ بوونەتەوە بۆ ئەوەی گشت کێشەکانی جووتیاران چارە بکەن؛ هەڵبەت دەڵێ لە هەوڵداین کە بە یاسا وا بکەین ئاو لە هەرێمەوە بە فیڕۆ نەچێت.
(بەشار مشیر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیان: "بەرنامەیەکمان داناوە کە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و بریکارەکەیدا، بەردەوام بە وردی چاودێریی کەرتی کشتوکاڵ بکەین و، گشت کێشەوگرفتێکی جووتیاران چارە بکەین."
(بەشارمشیر) گوتیشی، "باسمان لە زۆر رێگا كرد بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ؛ ئەوە بوو وەزیری كشتوكاڵ باسی ئەوەی کرد کە لە وڵاتی چیكدا وا ڕێک کەوتوونە تراكتۆر لە چیک بکڕن و، وایش بڕیارە بەو زووانە كارخانەی دروستكردنی تراكتۆری چیكی لە هەرێمی كوردستاندا دابمەزرێنین."
ئەو ئەندامەی لیژنەی كشتوكاڵ گوتیشی: "پڕۆژەیاسایەكمان لە بەردەستدایە بۆ پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان. لیژنەكە و وەزارەت، زۆر کۆک و هاوهەنگاون؛ چوار داوامان لە وەزارەتی كشتوكاڵ كردووە، بگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار؛ یەكەم، بەرنامەیەكی پتەو دابنێت بۆ کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران، با وەک پارمان لێ نەیەت؛ وای دەبینین بەرهەمی ئەمساڵ بەبڕیارتر و، بەبڕشتتر بێت. بۆیە بڕیارە لیژنەیەك پێك بهێنرێت بۆ دانانی ئامارێك كە هەر جووتیارێك چەندە گەنم دەهێنێتە سایلۆ. دووەم، هەمانگییەکی پتەو هەبێت لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی عیراقی فیدراڵدا، چونكە زۆر بابەت ئێمەی پێكەوە گرێ داوە. سێیەم لە ئایندەیەكی نزیك پڕۆژەیاسای بوودجە دەگاتە پەرلەمان، بۆیە داوامان كرد بەر لە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاساکە، سەردانی سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی دارایی بكەین بۆ ئەوەی بتوانین بەشی وەزارەتی كشتوكاڵ لە بوودجە گشتییەکەی هەرێمی كوردستان زیاد بكەن. چوارەم، كێشەی گواستنەوەی گەنم لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیکەی عێراق، ساڵانە لە سایلۆ بۆ سایلۆیەكی دی دەگوازرێتەوەوە؛ گەنم و جۆیش لە بەندەری ئوم‌قەسرەوە دێت بۆ هەرێمی كوردستان؛ دوامان كردووە ئاسانكاری لە زاڵگەكاندا بكرێت بۆیان بۆ ئەوەی زۆریان پێ نەچێت و دوا نەكەون؛ لە عیراقدا سیستەمی قەپان نییە، دوامان كردووە ترۆمبێلی 'گەنم و برنج'ـکێش لە سیستەمی قەپان نەبێت .
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار