وەزیری بەرگری تورکیا دێتە هەولێر

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانتارێکی بەرەی تورکمانی رایگەیاند کە، ئەمێوارەیە وەزیری بەرگری تورکیا دەگاتە هەولێر و سبەینێش سەردانی سۆران دەکات؛ مەبەست لەسەردانەکەیش بۆ پشتگیریکردنی هەرێمە لە دژی تیرۆریستانی داعشدا.
پەرلەمانتاری بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان (ئایدن مەعروف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "(عیسمەت یەڵماز) وەزیری بەرگری توركیا ئەم ئێوارەیە بە فڕۆکە دەگاتە هەولێر و، چەندین دیدار و، كۆبوونەوەیشی دەبێت".
(عیسمەت یەڵماز) وەزیری بەرگری توركیا ئەم ئیمڕۆی حازرییە گەیشتە بەغدا و پێوەست بە بەرنامەی سەردانی بۆ هەرێم (ئایدەن مەعروف) دەڵێت "ئەو سەردانەی وەزیری بەرگری ڕۆژێك دەخایەنێت و، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكوومەتدا كۆ دەبێتەوە؛ سبەینێیس سەردانی بارەگای ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە لە سۆران دەكات و، لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەدا كۆ دەبێتەوە."
ئەو پەرلەمانتارەی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونی كردەوە ئامانجی ئەو سەردانە دووپاتكردنەوەی پشتیوانیکردنی هەرێمی كوردستانە لە شەڕی داعشدا، گوتیشی: "لە سەردانەکەی هەولێردا وەزیری بەرگری توركیا باسی هێرشكردنە سەر مووسڵ و هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەش دەكات.
یەحیا سابیر




