حەفتەی دادێ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

هەولێر -KDP.info- بە مەبەستی ڕێككەوتن لەسەر قەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و بوودجە، حەفتەی دابێتەوە، شاندێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا، چوونی ئەو شاندەیش درێژەپێدانە بە كۆبوونەوەكان لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی كۆتایی بە تەنگەژەی داراییەکەی نێوان هەردوو لا بهێنن.
حاكم (سەرحان محەمەد) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی، بە ماڵپەڕیی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "حەفتەی دادێ شاندێكی حكوومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتیی (نێچیرڤان بارزانی) سەردانی بەغدا دەكات، مەبەستی چوونی شاندی هەرێمیش بۆ بەغدا، درێژەدانە بە گفتوگۆ لەسەر ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، كە لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە و بوودجەی هەرێم دەكرێت."
گوتیشی، ئێستا ئەو ڕێككەوتنەكە بووەتە یاسا و، هەردوو لا دەبێ پێوەی پابەند بن، حكوومەتی عێراقیش بوودجەی هەرێم بەپێی یاسای بوودجە كە لە پەرلەمان پەسەند كراوە، ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.
ڕابین شێروانی




