فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە خورماتوو كەوتە خوارەوە

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو دەڵێت، شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی چاودێریی ئێرانی لە سنووری شارۆچكەی خورماتوو كەوتووەتە خوارەوە و، هۆكاری كەوتنەخوارەوەكەیشی بۆ كێشەی تەكنیكی دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری ئاساشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "شەوی رابردوو ئێرانییەكان لە سنووری شارۆچكەی خورماتوو بە دوای فڕۆكەیەكیاندا دەگەڕان، دواتر دەركەوت لە نزیك گوندی حلێوە كەتبووە خوارەوە و دۆزرایەوە كە لە نزیك بارەگای لیوای١٥ـی هێزی پێشمەرگەیە.
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو گوتیشی، فڕۆكەكە ئێرانییە و بۆ كاری چاودێریكردن رەوانەی سنوورەكەیان كردووە، هۆكاری كەوتنەخوارەوەیشی بۆ كێشەی تەكنیكی گەڕاندەوە، چونكە لە ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی تیرۆریستانی داعشەوە دوورە.
بڵند ئیبراهیم




