٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیاسای سندوقی داهاتی نەوت پەسەند دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، راپۆرت لەبارەی پڕۆژەیاسای سندوقی داهاتی نەوتەوە ئامادە كراوە و هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێت.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی زەرد (نازم هەركی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، راپۆرتی لیژنە پەیوەندیدارەكان لەبارەی پڕۆژەیاسای سندوقی داهاتی نەوتەوە ئامادەیە و بڕیار بوو دوێنێ گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و پەسەند بكرێت، بەڵام بۆ هەفتەی داهاتوو دوا خرا.
(هەركی) گوتیشی، "بڕیارە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایەوە دەكەین و دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێتگ.
دوای دوو مانگ لە وەرگرتنی پشووی یاسادانان، سەرەتای ئەم مانگە پشووەكە كۆتایی هات و دوێنێ پەرلەمانی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و تێیدا پڕۆژەیاسای دانانی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی لە هەرێمی كوردستان پەسەند كرد.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار