٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان و حكوومەت لەسەر پڕۆژەبوودجەی 2015 كۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەگەل وەزارەتی دارایی و پلاندانان تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی 2015-ی هەرێمی كوردستان كۆ دەبنەوە.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان (هیڤا حاجی میرخان) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2015ـی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پلاندانانی حكوومەتی هەرێم كۆ دەبنەوە.

(هیڤا حاجی) گوتیشی، "حكوومەتی هەرێم دوای ئەوەی زانی بەشی هەرێم لە بوودجەی گشتیی 2015ـی عێراق چەندە، لەسەر بنەمای ئەو بڕەی دیاری كراوە كە 17%ـە، پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكات و ئێمەیش هەموو هەوڵێك دەدەین تا باشترین بوودجە بۆ هەرێمی كوردستان ئامادە بكەین و پاشان پەسند بكرێ".

ئەو بڕیاردەرەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەیشی دا، "تا ئێستا بۆمان روون نییە ئەگەر ئەو بڕەی لە بوودجەی عێراق بۆ هەرێم دیاری كراوە پەسەندی بكەین، ئەگەر عێراق وەكو ساڵی 2014 بوودجەی نەنارد؟! ئەمە بۆ من جێگەی پرسیارە كە ئەمڕۆ كۆ دەبینەوە، ئەمەیش گەورەترین كێشەیە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و پڕۆژەبوودجەی ئەمساڵیش لە هیی ساڵانی پێشوو جیاوازە، ئاخر پێشتر دەمانزانی سەداسەد پارەكەمان بۆ دێت".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار