لە شنگالدا، داعش دوو ئەمیر و ٣٠ تیرۆرستیان لێ کوژرا

شنگال -KDP.info- سەعاتێک لەمەوبەر ھێزی پێشمەرگە و، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی تیرۆرستانی داعشیان کوتاوە؛ لە ئاکامدا دوو ئەمیر و نزیکەی ٣٠ تیرۆرست کوژراون.
(ھاشم سیتەیی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "سەعات ھەشتی ئەم ئەمشەوی حازرییە، ھێزی پێشمەرگە و، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، سێرەیان لە مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش گرت و، کوتایانن و، زیانێکی زۆریان لێیان دا."
فەرماندە (سیتەیی) گوتیشی: "لەو تۆپباران و بۆردومانەدا، ئەبوووەقاس و ئەبوومحەمەد ــ کە هەردووکیان ئەمیری داعشان بوون ــ لەگەڵ ٣٠ تیرۆریستی دیکەدا تێدا چوون."
بڵند ئیبراھیم




