٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش سەرئەنجوومەنی حەمدانیە و، ١١ ھاووڵاتیی دیکەیشی گوللەباران کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش لە شاری مووسڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شارۆچکەی حەمدانیە و، ١١ هاووڵاتیی دیکەیشیان گوللەباران کرد؛  ماڵی ١٦ ھاووڵاتییشیان تەقاندەوە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "کە تیرۆریستانی داعش مووسڵیان داگیر کرد.
(حوسێن محەمەد تائی) سەرۆکی ئەنجوومەنی شارۆچکەی حەمدانیە کە ماڵی لە گەڕەکی سۆمەردا بوو، ھەڵنەھاتبوو؛ دوای بەینێ دەستگیریان کرد و، وا ئەمڕۆیش گوللەبارانیان کردووە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش لە گەڕەکی تەئمیمی ساری مووسڵدا، ماڵی ئەو ١٦ هاووڵاتیانەیان تەقاندووەتەوە وا لە ترسی ئەواندا ڕایان‌کردبوو.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، تیرۆرستانی داعش یانزە کەسیشیان بە بیانووی سیخوڕیکردن، لە ناوچەی سەلامیەی مووسڵدا گوللەباران کردووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار