کۆبانی.. ڕۆژانە ١٥ خێزان دەگەڕێنەوە؛ بایی ڕۆمانێک خەمیان پێیە

کۆبانێ-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێ، دوای ئازادکردنی کۆبانی و، دەوربەری، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بەردەوامە، بەڵام کێشەی زۆریان ھەیە و، ھەر کامەیان و، چیرۆکێکیان ھەیە، دەبێت بە ڕۆمانێک.
عەمید (تەڵعەت زراری) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "شەڕی ھێزە کوردەکان و، تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و، پێشڕەوییەکی زۆر باشمان کردووە و، ئێستا نزیک بووینەتەوە لە ڕوباری فرات و، زیانی زۆرما لە داعش داوە."
عەمید (تەڵعەت زراری) گوتیشی: "وا ئاوارەکانی کۆبانێ دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام دۆخیان زۆر خراپە و، کێشەیان زۆرە؛ بەبێ هاوکاری بەرگە ناگرن. رۆژانە ١٥خێزان دەگەڕێنەوە بۆ کۆبانی."
ھەروەھا ڕوونیشی کردەوە، ھەر کام لەو خێزانە ئاوارانەی کۆبانی بەسەرهاتێکی خەمناکی وای پێیە ڕۆمانێکی پێ پڕ دەکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




