٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ: داعش خەریکی دزییە؛ كارگەی قیری مووسڵیشی تاڵان كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆتیرۆرستانی داعش دەستیان كردووە بە دزی و خاپووركردنی خانوو؛ خەڵكیش لەسەر دیواران دروشمی تۆڵە دەنووسن.

(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش دەستیان كردووە بە دزی لە كارگەی گرنگی وەك كارگە قیرەکەی شاری مووسڵ و، دەستیان لە هیچ نەپاراستووە و تاڵانیان کردووە."
ئەو بەرپرسەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زوممار ڕایشیگەیاند: "دوێنێ‌ و ئەمڕۆیش تیرۆریستانی داعش دەستیان كردووە بە خاپووركردنی خانووی ئەو ئەفسەر و بەرپەرسانەی كە لە مووسڵدا بوون؛ خەڵکیش لە داخدا دوێنێشەو لەسەر دیواری خانووی ئەو داعشانەی ناسراون، وەهایان نووسیوە: "ئەوەندەی نەماوە هەقی خۆمانتان لێ بکەینەوە."
حەسەن خەلۆ گوتیشی: "چەكدارە بیانییەکانی نێو ڕێزی تیرۆریستانی داعش، كە ماڵی خۆیانیان هێنابووە شاری مووسڵ، وا بەرەو بەعاج ڕادەكەن و، لەوێشەوە دەچنەوە بۆ سووریا."
ئەو ئاماژەی بەوەیش كرد کە تیرۆیستانی داعش پەشۆکاون و، شپرز بوونە؛ دیارە زانیویانە ئاقیبەتیان شەڕە و، ئیدی جێیان نابێتەوە لەو شارە دا."
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار