٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووسەد خێزانە ئاوارە گەڕاونەتەوە وانکێ

سەرچاوە: KDP.info

وانکێ-KDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە وانكێ‌ ڕایدەگەیاند، خەڵكی دەستیان كردووە بە گەڕانەوە بۆ شارەدێیەكە و، کۆمەڵە خێزانێک گەڕاونەتەوە و ڕۆژانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاری و كەلوپەل و پێداویستی دەگەیێنێتە ئەو سنوورە و، بەسەر خێزانانە گەڕاوەکاندا دابەشی دەكا.

(مسلیم قاسم نەجم) بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە وانكێ،‌ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەوەتی پێشمەرگە قارەمانەكان وانكێ‌یان ئازاد کردووە، ڕەوشەكە کڕ و ئارامە و، تیرۆرستانی داعش لەو سنوورە بە تەواوەتی تێك شكاون و، داماون؛ حكوومەتی هەرێم هەموو ڕۆژێک هاوكاری و پێداویستی دەگەیێنێتە ئەو سنوورە و، بە سەر ئەو خێزانە گەڕاوەکانی وانكێ و، گوندەکانی ئەو دەڤەرەیدا دابەش دەکات."
ئەو بەرپرسە گوتیشی: "خەڵکی ناو شارەدێی وانكێ‌، تا ئەمڕۆ 200 خێزانیان لێ گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و مڵكی خۆیان و، باقییەکەیشیان وا دێنەوە."
( مسلیم قاسم) ئاماژەی بەوەش كرد: "كێشەی هەرە گەورە نەبوونی ئاو و كارەبایە؛ خۆ تیرۆریستانی داعش هیچیان نەهێشتووە؛ ئەوەتا لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادار كردووەتەوە بۆ چارەكردنی ئەو كێشەیە؛ هەڵبەت تا ئاو دابین دەبێت، هەموو ڕۆژێک بە تانكەر ئاو دەبەینە بەر ماڵان."
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار