٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا 16ترلیۆن دینار بوودجەی پاری هەرێم قەرزارە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، یاسایی بوودجەی 2015 چووەتە واری جێبەجێكردن و پێویستە  بەغدا هەموو هەقە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات.
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی:  بە پێی بەڵگەنامەكانی وەزارەتیی دارایی عێراق، بەغدا 16ترلیۆن دینار بوودجەی پاری هەرێمی كوردستان قەرزارە و دەبێت ئەو پارەیە بداتەوە هەرێم.
(نەجیبە نەجیب) گوتیشی: ئێمە وەك ئەندامانی كورد لە بەغدا، بۆ ئەوە لە بەغداین بەرگری لە مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان بكەین، یاسایی بوودجەی 2015 چووەتە واری جێبەجێكردن و پێویستە  بەغدا هەموو مافە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات.
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار