لە شەممەوە کارەبای زوممار دابینە؛ ٨٠%ی خەڵک گەڕاونەتەوە

زوممار-KDP.info- پاش ئەوەی پێشمەرگە بە تەواوەتی شارەدێی زومماریان لە تیرۆرستانی داعش پاك كردەوە، ئەمڕۆ دامودەزگاكانی حكوومەت لەو شارەدێیە دەستیان کردووەتەوە بە كار؛ خەلكی ئەوناوچەیەش بە ڕێژەیەكی زۆر گەڕاونەتەوە و كارەباکەیش بریارە ڕۆژی شەممە بكەوێتەوە كار.
(مزاحم سەعدوون) شارەدێوانی زوممار بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕەوشی شارەدێی زوممار زۆر کڕە و، ٨٠%ی هاووڵاتیان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و مڵكی خۆیان؛ کە كارەبایش هاتەوە، ئاوارەکانی تریش بگەڕێنەوە."
(مزاحم سەعدوون) دەربارەی كارەبای ئەو سنوورەیش گوتی: "ئاگادار کراوینەتەوە لە ڕۆژی شەممەوە لە بەنداوی مووسڵەوە 20 میگاوات كارەبامان بۆ دابین دەکەن."
شارەدێی زوممار نزیكەی 50هەزار كەسی لێ دەژین؛ ٦٠ کیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای مووسڵەوە دوورە؛ ڕۆژی 26ـی تشرینی دووەمی پارەکە، هێزەكانی پێشمەرگە لە تیرۆریستانی داعش پاكیان كردەوە .
نەشوان بەرزنجی




