كەمال كەركووكی: باشترە تیرۆریستان ڕابكەن ئەگەرنا پێشمەرگە گڕیان تێ بەردەدات

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ــ دوبز دەڵێ، ڕەوشی میحوەرەكەمان زۆر کڕ و ئارامە و، پێشمەرگە 'لەسەر هەست'ـدانە؛ با تیرۆریستان ڕابكەن، ئەگینا پێشمەرگە دنیایان لێ ڕەش دەکەن و، گڕیان تێ بەردەدات.
(د. كەمال كەركووكی) بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ــ دوبز، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ڕەوشی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ــ دوبز زۆر ئارامە و پێشمەرگە قارەمانەكان هەمیشە بە چاوی كراوەوە لە سەنگەردانە، بۆ پاراستنی خاكی كوردستان؛ تیرۆریستان هەر جووڵەیەكیان هەبێت وڵامیان دەدەینەوە و ڕاویان دەنێینەوە."
دەربارەی ئاخروئاقیبەتی داعش، (د. كەمال كەركووكی) دەڵێت: باشترە تیرۆرستان ڕابكەن ئەگەرنا پێشمەرگە گریان تێ بەردەدات و، بە دڵنیاییەوە نابێت یەك داعش لەسەر ئەم خاكە پیرۆزەی كوردستاندا بمێنێت و، پشتیوان بە خوای گەورە و، گەلی كورد، ئاخروئاقیبەتی تیرۆریستان ڕەش دەكەین."
(د. كەمال كەركووكی) دەڵێ، (سەرۆك بارزانی) پێشمەرگەیەكی دڵسۆزی كوردستانە و، هەموو كاتی خۆی تەرخان كردووە بۆ خزمەتی گەلی كوردستان و، بەهێزكردنی هێزی پێشمەرگە و، پاراستنی خاكی كوردستان؛ دیارە ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی) لە وێنەی نییە و، جێدەستی دیارە لە سەرجەم ڕوانگەكاندا. سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبەر ئەو كاریزما بەهێزە سیاسییەی، لە وڵاتاندا وەكو سەرۆكی دەوڵەتی كوردی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن."
سەرباز واحید




