6000 خێزانی نیشتەجێی کەمپەکانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و ئاسكێ باروبوو كران

هەولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی ڕۆژانه و زستانه به‌سه‌ر ئاوارەاندا؛ ئەوەتا له كه‌مپی به‌حركه و شارەدێی مانگیشك و ئاسكی مووسڵ و، ئاواره‌كانی خوارووی عێراق له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێردا، خۆراك و جلوبه‌رگ و پێداویستیی زستانه‌ی به‌سه‌ر 6000 خێزانی ئاوارەدا دابه‌ش كرد.
له درێژه‌ی كار و چالاكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەان له هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆراك و پێداویستیی زستانه و جلوبه‌رگ و ده‌یان جۆری دیكه‌ی پێداویستییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كات؛ ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و، ڕێكخراوی (فریم) پێکەوە، شیروشکی منداڵیان به‌سه‌ر (600) خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا دابەش کرد؛ هه‌ر خێزانێكیش بایی خۆی برنج و ئاوی خواردنه‌وه و شامپۆ و تایت و سابووی پێ درا. خێرخوازێك به ناوی (دكتۆر سارا ئه‌حمه‌د) هاتە یارمەتی و، لەگەڵ دەزگاری بارزانیدا، شیر و پەڕۆک (دایبی)ـیان به‌سه‌ر (555) منداڵی كه‌مپه‌كه‌دا دابەش کرد.
له شارەدێی 'مانگیشك'ـدا، دەزگاری بارزانی و ڕێكخراوە جیهانییەکەی خۆراک، بە هەرەوەزی ئازووخه‌یان به‌سه‌ر هەر ٧٩٩ خێزانە ئاواره‌كەی دەڤەرەکەدا دابەش کرد. دەزگای بارزانی بە هانای ئاوارەکانی نیشتەجێی ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ و سه‌دی مووسڵ و ئاسكێیشەوە چووە و، (3500) كارتۆن وشکەخۆراک و هەزار سه‌بەتە داوودەرمانیشی بە سەریاندا دابەش کردووە.
ئەوە ماوه‌ی سێ مانگیشە ده‌زگای بارزانی و، ڕێكخراوی سوورەمانگی ئیمارات پێکەوە ئەو ئاوارە عەرەبە عێراقیانە تێروپۆشتە دەکەن وا لە دەوروبەری هەولێردا گیرساونەتەوە؛ ئەم جارەیان (500) جێ خۆراكیان بەسەر (500) خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی شاری ئاینده و، ئاشتیی 1 و 2 و هیران‌سیتیی 1 و 2 و كه‌سنه‌زان و داره‌توو و بنه‌سڵاوه‌دا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
