٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یوسف محه‌ممه‌د: هەستی نیشتمانی بخەنە پێش هەستی حیزبایەتی، بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە تێپەڕێنین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- لە دەستپێکی خولی بەهارەى ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەڕلەمانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەو پڕۆژە یاسایانە کرد كه‌ لەم خولەدا پەرلەمانی کوردستان کاری لەسەردەکات، داواشى لە پەرلەمانتارانکرد هەستی نیشتمانی بخەنە پێش هەستی حیزبایەتی، بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە هەستیارە تێپەڕێنین.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە. لە دەستپێکی خولی بەهارە، ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، (د.یوسف محەمەد سادق) وتارێکی پێشکەشکرد، لە دەستپێکی وتارەکەیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.
لەبەشێکی تری وتەکانی سەرۆکی پەرلەماندا، ئاماژەی بەو پڕۆژە یاسایانە کرد كه‌ لەم خولەدا پەرلەمانی کوردستان کاری لەسەردەکات، بە تایبەتیش پرۆژەی دەستوری هەرێمى كوردستان، پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، یاساکانی تایبەت بە دامەزراوەکانی هەرێم، بە تایبەت پێشمەرگەو هێزەکانی ناوخۆ و پرۆژە یاساکانی تایبەت بە به‌دامەزراویکردنی کەرتی نەوت و گاز. لەگەڵ ئەو پرۆژە یاسایانەی تر کە لە بواری ئازادی تاک و بەرژەوەندی گشتیدایە. ئەمە جگە لە کارکردن لەسەر پڕۆژە یاساکانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی و سیستەمی سۆشیال لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایی وتەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان داوای لە پەرلەمانتارانکرد، هەستی نیشتمانی بخەنە پێش هەستی حیزبایەتی، بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە هەستیارە تێپەڕێنین.
 

هەواڵی پەیوەندیدار