٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌یوان بارزانی: ئیتالیا پشتیوانیی خۆی دووپات كرده‌وه‌ و چاره‌سه‌ری برینداره‌كانمان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئیتالیا-KDP.info-  (د. سه‌یوان بارزانی)  باڵیۆزی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌ ئیتالیا ڕایگه‌یاند: "ئیتالیا بریاری داوه‌ پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له‌ ئیتالیا چاره‌سه‌ر بكرێن ده‌شڵێت، حكوومه‌تی ڤاتیكان و، ئیتالیا، پشتیوانی خۆیان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی .
(د. سه‌یوان بارزانی) باڵیۆزی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌ ئیتالیا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانێكی زۆر گرنیگ بوو، له‌و قۆناغه‌دا و، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكاندا كۆ بوونه‌وه‌ سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیایشیان كرد و، حكوومه‌تی ڤاتیكان و، ئیتالیا، هەردووکیان پشتیوانی خۆیان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی.
(د. سه‌یوان بارزانی) گوتیشی: "ئیتالیا ده‌رگای خۆی كردووته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی باش پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات كه‌ ئه‌مرۆ له‌ شه‌ری تیرۆریستانى داعش دان گوتیشی: "سه‌ردانێكی ئه‌وا بۆ جاری سێیه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی ڤاتیكان ده‌كرێت بۆ كه‌سێكی بیانی به‌ تایبه‌تیش سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوه‌ری بۆ ڤاتیكان و لای قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان."
باڵیۆزی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌ ئیتالیا گوتیشی: "ئیتالیا پشتیوانی خۆی دووپات كرده‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و میلله‌تی كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ خۆیه‌وه‌ بینیویەتی؛ حكوومه‌تی ئیتالیا ده‌رگای واڵا كردووە بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ بریندارانه‌ی كه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا بریندار بوونە و، چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كات."


حه‌كیم حكمه‌ت
 

هەواڵی پەیوەندیدار