ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: کوردستان ئەوەندە بەهێز بووە کە سیاسه‌تە چه‌وتەکەی مالیكی دووباره نەبێته‌وه

به‌غدا-KDP.info- بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، سیاسه‌تە چه‌وتەکەی (نووری مالیكی) سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق دووباره نابێته‌وه له پرسی ڕه‌وانه‌نه‌كردنی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چونكه پێگه‌ی سیاسی و ئابووری هه‌رێم گۆڕاوه و به‌هێز بووه.
(ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئیتر سیاسه‌تە چه‌وتەکەی (نووری مالیكی) سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق دووباره نابێته‌وه له پرسی ڕه‌وانه‌نه‌كردنی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه بارودۆخی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان گۆڕاوه و، كاتێك مالیكی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی دەرهەق بە هه‌رێمی كوردستان گرتە بەر، هه‌رێم له بارێكی خراپ‌دا بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی به‌هێزی سیاسی و ئابووری بۆ دروست بووه، بۆیه حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ناتوانێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مالیكی په‌یڕه‌وی ده‌كرد به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی پێ بدات یان هه‌مان ئه‌زموون دووباره بكاته‌وه.
(ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید) ڕوونیشی كرده‌وه، کە حكوومه‌تی به‌غدا ده‌ڵێت پارەی نەختمان نییه، ئەوە نەبێ هەر هیچیان نەبێ.
سه‌رباز واحید




