ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، بە پەشیمانییەوە وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كانیان داینه‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- (د. دیندار زێباری) سه‌رۆكی لێژنه‌ی 'به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان'ـەکەی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت، وه‌ڵامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ كاریگه‌ری هه‌بوو؛ خۆی هه‌رێمی كوردستان له ڕاستیدا شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه.
)د. دیندار زێباری) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی گوتی: "وه‌ڵامە بەڵگەمەەندەکەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستای كوردستانه كه دەرهەق بە پێكهاته‌كان گرتوویەتە بەر؛ ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شه‌فاف و ڕاسته‌قینه كه وابه‌سته‌یه به بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه‌دا ده‌كه‌ین؛ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌یه ڕۆژانه ڕێكخراوەکان و كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن. به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیندانیدا ده‌كه‌ین و مافی پارێزراوه؛ وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به پێداچوونه‌وه له هه‌ندێك كه‌یسی تایبه‌ت درێخیمان نه‌كرووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌یسی تاكه‌كه‌سی و ته‌عبیر له لایه‌نێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكات و، ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئێمه ڕ‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو، له كاتێكدا ئێمه به نووسراوی فه‌رمی وه‌ڵامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤمان داوه‌ته‌وه و، به په‌یوه‌ندییش گله‌ییەکەی خۆمانمان به توندی ئاراسته كردوون و، هەتا نەزانین مه‌به‌ستیان له‌و ڕاپۆرته چییه، وازیان لێ ناهێنین؛ دەشێ بزانین ئەو ڕاپۆرتە خزمه‌تی كێ ده‌كات و له به‌رژه‌وه‌ندیی كێیدایه."
(زێباری) گوتیشی: "ناكرێت كه‌یسێك یان چه‌ند كه‌یسێك گشگیر بكرێت به‌سه‌ر ته‌واوی ڕاپۆرتی ڕێكخراوێكی وه‌ك مافی مرۆڤ و، ئه‌م جۆره ڕاپۆرتانه له جیهانی ئێستا قبووڵ ناكرێن، چونكه ئه‌م ڕێكخراوه له‌سه‌ر زۆر وڵاتی دیكه به‌م مانشێته هاتووەته ده‌نگ، به‌ڵام به‌شێك له‌م كارانه بۆ خۆشكردنی بازاڕی خۆیانه؛ خۆ ئێمە وەڵامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤمان نه‌داوه‌ته‌وه، ئێمه واقیعی كوردستان‌مان خستووەته ڕوو، چونكه زۆر ڕاپۆرتی دیكه هه‌یه باسی پێكه‌وه‌ژیان و پێشكه‌روتنی كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماژه‌ی به‌وهی‌ش دا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ وه‌ڵامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان داوه‌ته‌وه، كه هه‌وڵیان داوه ئه‌و جۆره مانشێتانه له ڕاگه‌یاندنه‌كانیان بگۆڕن و، وا دیارە لە په‌یامەکەی ئێمه حاڵی بوونە؛ لێیان قبووڵ ناکەین ئەوەی دەرهەق به هه‌رێمی كوردستان کردیان.
کارزان هەورامی




