خه‌سره‌و گۆران: بۆ ئەوە چووینە سه‌ردانی لایه‌نه عێراقییه‌كان، بەینەکەمان خۆشتر بکەین

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی لیستی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان و مه‌رجه‌عه‌كان ده‌كات.
(خه‌سره‌و گۆران) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیار دراوه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌ردانی به‌شێكی گرینگی سه‌ركرده عێراقییه‌كان بكه‌ین؛ وا سه‌ردانی لیستی (ئه‌یاد عه‌للاوی) و به‌شێك له سه‌ركرده شیعه‌كانمان كردووه؛ ئامانجەکەیش ئەوەیە په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌كانی عێراق پته‌وتر ببێت. كە سه‌ردانی ئەو سه‌ركردانەمان كرد زۆریان پێ خۆش بوو، ته‌نانه‌ت داوایان كرد كه ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا پته‌وتر بكرێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییمان نیشان دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێم سووره له‌سەر ڕێككه‌وتنه‌كه".
(گۆران) گوتیشی: "ئه‌م سه‌ردانانه له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت (نێچیرڤان بارزانی) هاتووەتە ئاراوه؛ چونكه له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا پیشنیازێكی له‌و شێوه‌یه كرا؛ ئەوەتا سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییەکان ڕێككه‌وتنه‌كەیان پێ باشە ".
سه‌رۆكی لیستی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "کەینێ گەڕاینەوە بۆ به‌غدا، سه‌ردانی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی تری عێراقیش دەکەین."
کارزان هەورامی




