بڕیاری زیادکردنی باج هەرێمی کوردستان ناگریتەوە
__2015_03_03_h10m45s47__ER.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاری زیادكردنی باج له لایه‌ن به‌غداوه ڕاست نییه و وا دەکات خەڵک خۆیان لە باج بدزنەوە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێ، لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا باس نەکراوە ئەو باجدانانە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
(زانیار محه‌مه‌د)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باج‌وده‌رامه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "پێمان باش نییە به‌غدا بڕیاری داوە باجی سەر هەندێ كاڵای زیاد بکرێت؛ ئێمە لە هه‌رێمی كوردستان ئەو بڕیارە جێبه‌جێ ناکەین، چونكه ڕێژه‌ی زیادكردنی باجه‌كان ناچێتە ئەقڵەوە؛ ئا وەها بێ، بازاڕ تێک دەچێ و، خەڵک خۆیان لە باج دەدزنەوە."
هەڵبەت (زانیار محه‌مه‌د) وا قسە دەکات کە ئەگەر بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە ئەوا: "زۆرێك له رێنماییه‌كانی به‌غدامان بۆ باج جێبه‌جێ نه‌كردوون، ئێستا له به‌غدا 20%ـی باجیان لەسەر قازانجی زێڕ داناوە، به‌ڵام له كوردستان 5% وه‌رده‌گرین؛ له به‌ڵێنده‌ران ته‌نیا 7%ی قازانج وه‌رده‌گرین، به‌ڵام به‌غدا 18% وه‌رده‌گرێـت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باج پێی وایه زیادكردنی باج به‌و شێوه‌ی عێراق بڕیاری لێی داوه، كێشه و كه‌موكووڕییەکی زۆری ئابووری دەنێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجی گوتیشی: "نامانه‌وێت باج ئەوەندە زیاد بكرێت باری هاووڵاتیان گران بكات، ئه‌وه‌ی به‌غدا بڕیارێکی بە پەلەیە و، خوێندنه‌وى باشی بۆ نه‌كراوه، ئاخر کەی بووه باج بكرێته سه‌دا سێسه‌د!
هەر پێوەست بەم پرسە، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠١ـداھاتووە کە، باج لەسەر کەلوپەلەکان دادەنرێت، لەوانە ئۆتۆمبێل و جگەرە و کارتی مۆبایل و ھێڵەکانی ئینتەرنێت و خواردنەوە کحولییەکان و، پاش ئەوەی سەرۆکایەتیی کۆمار ئیمزای کرد، ئەرکی حکوومەتە هەر ئەمساڵ جێبەجێی بکات"، بەڵام وەک(سلێڤانەیی) دەڵێ، "تاکو ئێستا ڕەنگانەوەکەی لەسەر کارتی موبایل و ھێڵەکانی ئینتەرنێت هەبووە و کەلوپەلەکانی دیکە ابجیان نەخراوەتە سەر، هەڵبەت ئەمە ئەرکی حکوومەتە و پێویستە جێبەجێی بکات."
دەربارەی ئەوەی کە داخۆ زیادکردنی باج بۆ کاڵا پێوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە یان نا، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی گوتی، "لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا باس نەکراوە ئەو باجدانانە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، چونکە ھەرێم یاسا و ڕێسای تایبەت بە باجی ھەیە و پێویستی بەوە نییە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکات."
بڵند ئیبراھیم- یه‌حیا سابیر




