بانكی ناوه‌ندیی عێراق دراوی پەنجادیناری له بازاڕ ده‌كێشێته‌وه
_obverse_P-90_(1)__2015_03_03_h10m23s1__ER.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- به بڕیاری بانكی ناوه‌ندی، دراوی پەنجادیناری له بازاڕ ده‌كێشترێته‌وه و هاوڵاتیانیش قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
به‌پێی بڕیارێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق كه كۆپییه‌كی بڕیاره‌كه ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه، دراوی 50دیناری له بازاڕه‌كان ده‌كێشرێته‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و جۆره دراوه‌ی هه‌بێت ئه‌وه له بانكی ناوه‌ندی و لقه‌كانیدا تاوه‌كو 30ـی نیسانی 2015 لێی وەردەگیرێتەوە و، دراوی تری پێ دەدەنەوە.
(هیلال ته‌عان) پسپۆڕی ئابووری عێراق ڕایگه‌یاندووه: "ئێستا بچووكترین جۆری دراوی عێراق '٢٥٠دیناری'ـیه، کە هه‌ڵاوسان بوو، ناچار دراوی گەورە چاپ ده‌بێت، دراوی بچووکی وەک 250دیناری کەڵکی نامێنێت و، دەبێ له بازاڕ بكێشرێته‌وه.
یەکەم دراوی عێراق، ساڵی 1932 چاپ کرا، تا ئێستا چه‌ند جارێك گۆڕاوە و، ئاخر جاریش ساڵی 2003 بوو.
یه‌حیا سابیر




