٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش گۆڕستانی دیانەکانی تلکێفیان خاپوور کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، تیرۆرستانی داعش ئەمڕۆ گۆڕستانی دیان (عیسایی)ـەکانییان لە تلکێف خاپوور کرد.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لەناوچەی ڕفاعی و تەمووزدا ھەشت خانووی ئەو دیانانەیان تەقاندەوە کە بەرە و هەرێمی کوردستان ھەڵاتبوون."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش گۆڕستانی عیساییەکانی شارۆچکەی 'تلکێف'یان تێک دا.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار