٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاندی کوردی لە ژاپۆنەوە باسی شەڕی داعشیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

ژاپۆن-KDP.info-شاندێکی کوردی لە ژاپۆنەوە لە چەند ناوەندێكی ئەو وڵاتەدا باس لە بەرەنگارییەکەی كورد و، بەرپەرچدانەوەی داعش دەكەن.

(ئومێد خۆشناو) سەرۆكی لیستی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی شاندەكە بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی ژاپۆنمان كردووە؛ لە یەكەم قۆناغی سەردانەكەماندا، لە پەرلەمانی ژاپۆندا باسی ئەزموونی کوردستان و شەڕی داعشمان بۆ کۆمەڵێک پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و نوێنەری حزبەكانی ئەو وڵاته کرد."
(ئومێد خۆشناو) گوتیشی: "باسی ڕۆڵی وڵاتی ژاپۆن و، كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتەمان کرد له بنیاتنانەوەی هەرێمی كوردستان و، داوامان کرد وڵاتی ژاپۆن و، كۆمپانیاكانی ئەو وڵاته ڕۆڵی زیاتر ببینن و، پەره به كاری خۆیان بدەن و، ڕوو لە كوردستان بكەن."
سەرۆكی لیستی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە بەر چاوی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ژاپۆنەوە، ڕۆشنایییان خستووەتە سەر مێژووی كوردستان و، ئەزموونە دیموکراتیکەکەی و، ئەوەشیان بۆ ڕوون كردوونەتەوە كە چۆن خەڵكی كوردستان بەرەنگاری داعش بوونەتەوە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار