٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە کێشەی گرتووخانەکەی چەمچەماڵ دەکۆڵنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، گرتووخانەی چەمچەماڵ زۆر کێشەی ھەیە؛ بەو بۆنەوە بە بڕیاری وەزیری دادی عێراق، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ چارەکردنی گرفتەکانی دروست دەکرێت.
(ئەشواق جاف) ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ وەزیری دادی حکوومەتی عێراقدا کۆ بووینەوە و چەند بابەتێکمان تاوتوێ کرد؛ لەوانە کێشەکانی گرتووخانەی چەمچەماڵ، لە گەندەڵی و بێ‌ئاوییەوە بگرە تا دەرخوارددانی مریشکی مردوو بە زیندانییەکان؛ هەڵبەت تا لە هەواڵە نەکۆڵینەوە، جارێ ڕاست ‌ودرۆی دیار نییە. بۆیە بەبڕیاری وەزیری داد لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەو کێشانە دروست دەکرێت."
(جاف) ڕوونیشی کردەوە، پێشتر پێویست بوو بۆ سەردانی ھەر دامودەزگایەکی سەر بەوەزارەتی داد بکەین، ڕەزامەندی وەربگرین، بەڵام داوامان لە وەزیری داد کرد ڕێگە بدات بۆمان ھەبێت سەردانی ھەموو دامودەزگاکان بکەین، ئەویش بەو داواکارییە ڕازی بووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار