داعش سەربازگەی غەزڵانی چۆڵ کرد

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێ، تیرۆرستانی داعش سەربازگەی غەزڵانیان چۆڵ کردووە و، وا خەریکن هەندێک لە باڵەخانە و خانووەکانی دەتەقێنێتەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش، وا سەرجەم چەکدارانی دەکێشێتەوە و، سەربازگەکەی غەزڵانی چۆڵ دەکا.
سەعید مەموزینی ڕایشیگەیاند، لەبەر ئەوەی لەو چەند ڕۆژەدا، بەردەوام مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش کراونەتە ئامانجی و بۆردومان کراون و، لە ترسا تەواوی چەکدارانی دەکشێنێتەوە و سەربازگەی غەزڵانی چۆڵ کردووە و، بەشێک لە سەربازگەکەی تەقاندووەتەوە.
هەژار مەموزینی




