ئیتاڵیا دڵنیایی دایە نێچیرڤان بارزانی کە لە پشتگیریی مرۆیی و سه‌ربازی هه‌رێم بەردەوام دەبن

ئیتاڵیا-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی گوت، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه پشتگیری و هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازیمان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت..گوتیشی پێشمەرگە په‌یامی خۆڕاگری و ئازاییان دایه هه‌موو جیهان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢-٣-٢٠١٥، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوه‌ری، له ڕۆما له لایه‌ن (مه‌تێیۆ ڕێنزی) سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیاوه پێشوازییان لێ كرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا (نێچیرڤان بارزانی) سوپاس و پێزانینی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و پشتیوانیی مرۆیی و سه‌ربازیی ئیتاڵیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی هاوینی ڕابردووی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا بۆ هه‌ولێر دووپات كرده‌وه و كات و مانای سه‌ردانه‌كه‌ی به گرنگ و پشتیوانییه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. پاشان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامی پێشمه‌رگه و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌رانی له هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو كه بارێكی قورسیان خستووه‌ته سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێم و پێویستی به یارمه‌تی و هاوكاریی زیاتر هه‌یه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ ڕۆما نیشان دا و گوتی: دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه پشتگیری و هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازیمان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر هه‌موو پشتگیرییه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ڕێز و پێزانینی وڵاته‌كه‌یشی بۆ ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا دووپات كرده‌وه كه وه‌ك گوتی، په‌یامی خۆڕاگری و ئازاییان دایه هه‌موو جیهان.
هه‌روه‌ها رۆشنای خسته سه‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كان له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر بیبنه‌وه و گوتی: ئیتاڵیا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و زیاتر له جاران هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، چونكه هه‌رێمی كوردستان به شوێنێكی ستراتیژی ده‌بینین و خۆمان به دۆستی گه‌لی كوردستان ده‌زانین، بۆیه‌شه ئیتاڵیا بڕیاری داوه ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌رز بكاته‌وه و به‌مه‌ش ده‌مانه‌وێ په‌یامێك بده‌ینه هه‌مووان كه ئێستا ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له جاران باشتره و ڕایگه‌یاند: بۆ ئێمه گرنگه ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی له كوردستان هه‌یه، به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بارودۆخی مووسڵ و ناوچه‌كه به‌گشتی و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق و گرنگیی به‌شداری و هاوبه‌شیی هه‌موو پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات‌دا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی سووریا و كاریگه‌ریی پێشهاته‌كانی ئه‌وێ له‌سه‌ر ڕه‌وشی عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتیی و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌رێكی سیاسیانه بۆ كێشه‌ی سووریا كرایه‌وه.
شاندی یاوه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران، له هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا، پێك هاتبوون.




