لە خازر ٤٠ داعش کوژراون

خازر -KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە بەری خازر ڕایگهیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە بەری خازر گورزی کوشندەیان لە تیرۆریستانی داعش وەشاندووە و، تەنیا لە یەک شوێن کە فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانیان کردن ٤٠ کوژراویان ھەیە، جگە لەوەی کاروانە ترۆمبیلێکیشیان تێدا چوو.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە بەری خازر (سەید ھەژار) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێشەو تیرۆرستانی داعش لە بەری خازر جموجۆڵیان ھەبوو، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە ناوچەی وەردەک تا دەگاتە پێش گوندی حەسەنشام بۆردومانیان کردن، لە ئاکامدا ٤٠ تیرۆرست کوژران ، بڕێک چەکوچۆڵ و، چەند ترۆمبێلیکیشیان لێ سووتا.
)سەید ھەژار) گوتیشی: "ترۆمبێلیکیان ھات بۆ ئەوەی بریندارەکان بگوازێتەوە، بەڵام لەویشیان دا و، سووتاندیان؛ ھەر ئەم دوێشەوەی ڕابرد کاروانە ترۆمبیلێکی تیرۆرستانی داعش، بەرەو ناوچەکە دەھات، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومان و تەفروتوونیان کردن؛ هەرهەموو سوارەکان کوژران، بەڵام نازانین چەند تیرۆرست بوون."
ئهو فەرماندەیهی ھێزی پێشمەرگە لە بەری خازر ڕوونیشی کردەوە، بەو گورزە کوشندەیە تیرۆرستانی داعش لەن اوچەکە بە تەواوەتی ڕووخاون، چونکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
بڵند ئیبراھیم




