٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ بەشارەتی هۆکاری پێكنەهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە دەدرکێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP.info- بەرپرسی لقی 12ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگر نیە لە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە؛ هاوكات هەندێك لایەن دەیانەوێت سیاسیەتی سڕینەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە پەیڕەو بكەن، ئەوانیش ڕووبەڕووی ئەو سیاسیەتە دەوەستنەوە.

فازڵ بەشارەتی بەرپرسی لقی 12ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو لایەنانەی باس لەوە دەكەن گوایە پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕێگرە لە پێكهێنانی تەشكیلەی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، هیچ ڕاست نییە، بەڵكو بە پێچەوانەوە هاوكارێكی باش بوون بۆ خێرا پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە؛ زۆرێك لە لایەنە سیاسییەكانیش شایەتن."
گوتیشی هەرچەندە لە كۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە پۆستی شارۆچکەوان (قایمقام) درایە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرجەم لایەنەكانیش ڕازی بوون، بەڵام دواتر یەكێتی نیشتمانی ئامادە نەبوو ئەو پۆستە بداتە پارتی، بەو حاڵەیشەوە پارتی ئامادە بوو لە جیاتی پۆستی شارۆچکەوان، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای پێ بدرێت، بەڵام بەوەیش ڕازی نەبوون؛ ئاخۆ ئەمەیە ڕێگرییەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، یان ئەوان ناهێڵن.
بەشارەتی ڕوونیشی كردەوە ئەوان ناهێڵن ڕەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجەدا کاڵ ببێتەوە، چونكە لایەنەكانی هەندێك لایەنە سیاسەتی سڕینەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرنە بەر، بۆیە هەتا ئەو لایەنانە سوور بن لە جێبەجێكردنی ئەو سیاسەتە، ناتوانرێت تەشكیلەی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پێك بهێنرێت.
ئاسۆ عەلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار