٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شەڕەکەی ئەمڕۆی شنگالدا سەد تیرۆریست کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، لە شەڕەکەی ئەمڕۆی شنگالدا زیانی زۆریان بە تیرۆریستانی داعش گەیاندووە و، سەد تیرۆریستیان لێ کوشتوونە و، سێ ترۆمبێل و، ھەمەڕێک و، تانکێک و، زریپۆشێکیشیان لە داعشان سووتاندووە.
(ھاشم سیتەیی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەم بەیانییە تیرۆریستانی داعش بە کۆمەڵێ پیادە و، چەند خۆکوژێک و، تانک و زریپۆشێکی بۆمبڕێژکراو و، سێ ترۆمبێل و، ھەمەرێکەوە لە چەند قۆڵێکەوە ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام خۆشبەختانە پێشمەرگە تێکیانی شکاندەوە و زیانی زۆریشی لێیان دا و، لە جووڵە خستنی و، ڕاویانی نایەوە."
(ھاشم سیتەیی) گوتیشی، لەو شەڕەدا ٣٠ لاشەیان لێ بەجێ ماوە و، ٧٠ تیرۆریست زیاتریشیان لێ کوژراوە، کە بە تۆپخانەی ھێزی پێشمەرگە و، بە بۆمبی فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان تێدا چوونە."
(سیتەیی) دەڵێ، ئێستا شەڕ دامرکاوەتەوە و، دنیا کڕە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار