200 ترلیۆن دینار لە هەرێمی كوردستان مامەڵەی پێوە دەكرێت

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری لقی بانكی ناوەندیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند زیاتر لە 200ترلیۆن دینار لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و، خەڵك مامەڵەی پێوە دەکەن.
(ئەدهەم كەریم دەروێش) بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی خەمڵاندنی ئێمە، زیاتر لە 200ترلیۆن دیناری عێراقی لە هەرێمی كوردستان هەیە و، خەڵك مامەڵەی پێوە دەكات و، هی مەترسییەك بۆ كەمبوونەوەی دراو لە كوردستاندا نییە."
(ئەدهەم كەریم دەروێش) گوتیشی: "بەشێك لە دراوەكان كۆن بوونە و دڕاون، ئێمەش لە هاووڵاتیانی وەردەگرینەوە و، بۆیانی دەگۆڕینەوە."
(ئەدهەم كەریم دەروێش) ئاماژەی بەوەیش دا ئەو دراوە تازانەی عێراق چاپی کردووە، لە هەرێمی كوردستنانیشدا هەیە و، مامەڵەی پێوە دەكرێت؛ بەپێی دەستوور دەبێت دراو زمان و هێمای كوردیشی پێوە بێت، کەچی لەسەر 'دەهەزاری'ـیە تازە چاپكراوەکەدا نییە؛ پارەی تریش چاپ دەكرێ، ڕەنگە زمانی كوردی و هێمای كوردستانی پێوە بێت.
یەحیا سابیر




