٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەبەر شەڕی ئازادكردنی پارێزگای سەلاحەدین، رێگای كەركووك ــ بەغدا دادەخرێت

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- 'شارۆچکەوانی'ـی خورماتوو ئاشكرای دەكات، لە دوێشەوەوە ئاگادار كراونەتەوە ڕێگای سەرەكی كەركووك ــ بەغدا دابخەن؛ لەبەر شەڕی ئازادکردنی پارێزگای سەلاحەدین.
شەلال عەبدول 'شارۆچکەوان'ـی خورماتوو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، لە سەرووی خۆیانەوە ئاگادار كراونەتەوە ڕێگا سەرەكییەکەی كەركووك ــ بەغدا لە ناوچەی دووزخورماتووەوە بگرن."
شەلال عەبدول وتیشی: "لە دوێنێشەوەوە ڕێگاكەمان گرتووە و، جارێ بەری نادەین."
دوێنێ‌ گوتەبێژی هێزی حەشدی‌شەعبی ئاشكرای كرد، كە هەڵمەتی ئازادكردنی شاری تكریت و، تەواوی پارێزگای سەلاحەدین دەستی پێكردووە هێزە ئەمنییەكان و، 20هەزار چەكداری شیعە بە هاوكاریی فڕۆكەی جەنگی، کەوتوونە جووڵە بۆ ئازادکردنی تکریت؛ هەر بەو بۆنەوە دوێشەو حەیدەر عەبادی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق گەیشتە شاری سامەڕا و، لەگەڵ سەرفەرماندەکاندا كۆ بووەتەوە.
كاروان جاف  

هەواڵی پەیوەندیدار